پیاز و په‌تاته و سه‌وزه‌ى خۆماڵى له بازاڕه
قەدەغەی بەرهەمەكانى ده‌ره‌وه دەستیپێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى كشتو‌كاڵى پارێزگاكانى هه‌رێم، سه‌رقاڵى جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێكارانه‌ن كه به‌رهه‌می ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌می ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یشتووه.
ساڵانه له مانگى ئایار به‌شێكی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانى جوتیاران پێده‌گات و ده‌خرێنه بازاڕه‌كانه‌وه، به‌شێكی دیكه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیشیان له مانگى حوزه‌یران و مانگه‌كانى وه‌رزى هاوین پێده‌گه‌ن.
هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، به 964ـى راگه‌یاند، ئێستا له سنوورى پارێزگاكه‌یاندا به‌رهه‌مه‌كانى پیاز و په‌تاته و سه‌وزه پێگه‌یشتوون و له بازاڕدان، وتیشی “ده‌ستمان به‌رێكاره‌كانى قه‌ده‌غه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه هاوشێوانه كردووه كه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن”.
سه‌ید موراد، دوو جۆر رێكارى باسكرد كه به‌هۆیه‌وه پشتگیری له ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان ده‌كات، ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه هاوشێوانه‌یه بۆ ناو هه‌رێم، یان دانانى باجێكی زۆره له‌سه‌ریان.
وتیشی، به‌پێی گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا، زۆرجاران ساڵانه له سه‌ره‌تاى مانگى ئایاره‌وه ئه‌و رێكارانه ده‌گرینه به‌ر، جاری واش هه‌یه له ناوه‌ڕاستى مانگى ئایاره‌وه ده‌بێت.