زیانی گیانی نەبووە
لە گوندێکی ئامێدی فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەک دەکەنە ئامانج
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ژمارەیەک هاوڵاتی بۆ پاککردنەوەی رەزەکەیان و لێکردنەوەی گژ و گیای زیادە دەچن بۆ گوند، بەڵام لەلایەن فڕۆکەی تورکییەوە دەکرێنە ئامانج.
رووداوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.5.2023، لە ناوچەی بەرگارەی گوندی سارکێی سەر بە قەزای ئامێدی روویداوە و لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە کراونەتە ئامانج، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەیان کە لە جۆری پیکاب مەرزییە بووە، زیان بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.
پەیامنێری 964 دەڵێت، ئەو کەسانەی بۆ پاککردنەوەی رەزی ترێ و سماق چوو بوون، خۆیان 100 مەترێک زیاتر لە پیکابەکە دوور بوون و ئەوان سەلامەتن و تەنیا زیان بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.
ئامۆزای یەکێک لەوانەی لەناو رەزەکەن بە 964ـی وت، تا کاتژمێر 1:10 خولەکی دوای نیوەڕۆش فڕۆکەی تورکی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسووڕێتەوە و ئەمەش وایکردووە هیچ کەسێک نەوێرێت نزیکی ئۆتۆمبێلەکە ببێتەوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق