دیمه‌نى یه‌كێك له كڵێسا رووخاوهكانى له‌ناو سه‌نتره‌ى قه‌زاى شتگالدا... وێنه: سۆسیال میدیا
له‌ناو شنگال سێ کڵێسا و 52 خانوی مەسیحییه‌كان بە وێرانی ماونەتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به قسه‌ى نوێنەری مەسیحییەکانی شنگال، تا ئێستا هیچ شوێنێكی مه‌سیحییه‌كان له‌ناو شنگالدا نۆژه‌ن نه‌كراونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش سێ كلێسا و زیاتر له 50 خان‌و.
عیسا شەمعون، نوێنەری مەسیحییەکانی شنگال، به 964ـى وت، گله‌ییان له چۆنیه‌تى ئه‌و هاوكاریكردنه هه‌یه كه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شنگال و سنووره‌كه‌ى ده‌كرێت و ده‌ڵێت “مه‌سیحییه‌كان فه‌رامۆشكراون”.
شه‌معون، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه 52 ماڵە مەسیحی لە شنگال هەبوو، به‌ڵام به‌هۆى په‌لامارى چه‌كدارانى داعش، ئاواره‌بوون و تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه، ده‌شڵێت “له ساڵی 2014 تیرۆریستانی داعش تەواوی خانوەکانی خەڵکی مەسیحی و سێ كلێساكانی له شنگال وێرانکردوو تا ئێستاش نۆژەن نەکراونەتەوە.”
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لە هه‌ندێك شوێنی وه‌ك باشیک و بەحزان و تلکێف و حەمدانییە، کڵێسا‌کان نۆژەنکراونەتەوە و خانوشیان بۆ هاوڵاتیانى مه‌سیحی دروستکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له شنگال هیچیان بۆ نه‌كراوه.
روونیشیكرده‌وه كه چه‌ندینجار داواكارییان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه كلێسا و خانوه‌كان پێشكه‌شى لایه‌نى په‌يوه‌نديدار له‌هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت “چاوه‌ڕێین و تائێستا وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه”.
عیسا شه‌معون، به‌پێویستى ده‌زانێت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راسته‌وخۆ بارودۆخى شنگال ئاسایی بكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ى بتواندرێت ژیانى مه‌سیحییه‌كانیش ئاسایی ببێته‌وه.