دیمه‌نێكی دروستكردنى ئاگربڕ له سنوورى قه‌زاى سه‌یدسادق.. وێنه: دارستان و پاوانى سلێمانى
له قه‌ره‌داغ و سه‌یدسادق ئاگربڕ دروستكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاكانى قه‌ره‌داغ و سه‌یدسادق له رێگه‌ى ئامێره‌كانى رێگاوبانه‌وه كار له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه كراوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كارمه‌ندانى دارستان و پاوان ئاگربڕیان له‌ناو زه‌ویه‌كانى ئه‌و سنوورانه دروستكرد.
ئاگربڕ، لێكجیاكردنه‌وه‌ى دوو پارچه زه‌وییه، له‌رێگاى كێڵان به ئامێره‌كانى شۆفڵ و گلێده‌ره‌وه، یان دروێنه‌كردن، بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى ئاگركه‌وتنه‌وه، ئاگره‌كه بۆ زه‌ویه‌كانى تر ته‌شه‌نه نه‌كات و له سنوورێكی دیاریكراودا بكوژێته‌وه.
پۆلیسی دارستان و پاوانى سلێمانى له راگه‌یه‌ندراوێكدا، دروستكردنى ئاگربڕى له سنوورى هه‌ردوو قه‌زاى قه‌ره‌داغ و سه‌یدسادق بڵاوكرده‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له رێگه‌ى ئامێره‌كانى گرێدەر، شۆفڵ و دروێنه‌كردن، كارمەندانی دارستان و پاوانی قەرەداغ و سه‌یدسادق له‌شوێنى جیاجیادا ئاگربڕیان دروستكرد.