هیچ زیانێكی گیانی نەبووە
بەرگری شارستانی كەلار: ئەمڕۆ پێنج ئاگرمان كۆنترۆڵ كردووە
964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بەرگریی شارستانیی كەلار دەڵێت ئەمڕۆ پێنج ئاگر لەسنووری ئەواندا روویانداوە و توانیوومانە بەبێ زیانی گیانی كۆنترۆڵیان بكەین.
لە گردە گۆزینە كاتژمێر 10:45 ئاگرێك كەوتووەتەوە و توانراوە تا كاتژمێر یەك بە تەواوی كۆنترۆڵ بكرێت.
لە كاتژمێر 12:30خولەك لە گوندی گێژەكان ئاگرێك كەوتووەتەوە وتا كاتژمێر دووی نیوەڕۆ كۆنترۆڵ كراوە.
لە گوندی سەوزبڵاغ كاتژمێر دوو ئاگرێك كەوتووەتەوە و تا كاتژمێر سێ كۆنترۆڵ كراوە.
لە گوندی مسا عوسمان كاتژمێر دوو ئاگرێك روویداوە و تا كاتژمێر چوار ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە.
دوایین ئاگریش لە زانكۆی گەرمیان بوو لە كاتژێر 5:40 خولەك و توانرا تا كاتژمێر شەش كۆنترۆڵ بكرێت.
بەرگری شارستانیی كەلار دەڵێت، ئاگرەكان بەبێ زیانی گیانی كۆنترۆڵ كراون و زیانە مادییەكانیش زۆر گەورە نین و توانراوە زۆر بە باشی رێگری لە تەشەنەكردن و گەورەبوونیان بگیردرێت