هەڕەشەیان لە خەڵك كردووە

لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیر کران

+964

کوردستان ئەحمەد

بەشی نەهێشتنی تاوان لە پۆلیسی سلێمانی دوو كەسی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، نوسینگەی نەھێشتنی دزینی ئوتۆمبێل، لە دوو چالاکیدا دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بە زەبری چەک ئوتۆمبێلێک لە ھاوڵاتییەک دەسەنێت، لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیارییەکان دەستیپێکرد و توانرا تۆمەتبار دەستگیر بکرێت، دەستیش بەسەر ئوتۆمبێل و ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدابوو گیرا.

لە فەیسبووك پۆلیسی سلێمانی نوسیوویەتی، لەسەر سکاڵای ھاوڵاتییەک، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، کە ماتۆڕسکیلێکی دزیبوو، هاوکات دەستیش بەسەر ماتۆرسکیلە دزراوەکەدا گیرا.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، هەردوو تۆمەتبار راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

هەروەها دۆسیەکانیان رادەستی دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.