پڕۆژەكە پەسەند دەكەن
پەرلەمانی عێراق دوایین دانیشتن لەسەر بودجە دەكات
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
پەرلەمانی عێراق كۆتا دانیشتن لەسەر بودجە دەكات و تەنیا دوو خاڵ ناكۆكی لایەنەكان لەسەر بودجە هەیە.
هەرچەندە پەرلەمان لە پشووی وەرزی خۆیدایە، بەڵام بە فەرمانی سەرۆكی پەرلەمان پشووەكان لابراوە تا دوا دانیشتن لەسەر بودجە دەكرێت و پەسەند دەكرێت.
ئومێد محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ، بە تۆڕی 964ی وت، سەرۆكی پەرلەمان پێی وتوون تا كۆتا دانیشتن لەسەر بودجە نەكرێت ناچنە پشووەوە و ئەگەری زۆرە لە 20 تا 25ی ئەم مانگە دانیشتنی پەرلەمان بكرێت.
تەنیا دوو خاڵی ناكۆك هەیە لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، یەكەم ئەوەیە دەبێت هەشت ترلیۆن دینار بۆ موچەخۆران دابین بكرێت كە بۆ بەرزكردنەوە و هاوتاكردنی موچەی فەرمانبەرانی حكومەتە.
خالی دووەمیش بریتییە لەوەی لە كۆی گشتیی بودجەكەدا 15 ترلیۆن دینار لە پارەكە كەم بكرێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی كورتهێنان بە گشتی كەم بكرێتەوە.
لە پڕۆژەیاساى بودجەى گشتىی عێراقدا بۆ 2023، 199 تریلیۆن دینار دیاریی کراوە، کە گەورەترین بودجەیە لە مێژووى عێراقدا و پشكی هەرێم زیاتر لە 16 ترلیۆن دینارە بە رێژەی 12.6%ى کۆی بودجەکە.