سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بودجه‌ى بۆ دابین كردووه
به‌م زووانه پاركه گه‌وره‌كه‌ى هه‌ریر ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره له داهاتوویه‌كى نزیكدا پاركی گه‌وره‌ى هه‌ریر له سه‌نته‌رى ناحیه بكرێته‌وه و سه‌رۆكی شاره‌وانیش ده‌ڵێت، كاره‌كانى له قۆناغی كۆتاییدایه.
بێوار عه‌دنان، سەرۆكی شارەوانی ناحیەی هەریر به 964ـى راگه‌یاند، كارەكانی پڕۆژەی دروستكردنی پاركی هەریر لە قۆناغی كۆتاییدایە و له داهاتوویه‌كى نزیكدا به رووى خه‌ڵكی هه‌ریردا ده‌كرێته‌وه.
وتیشی “بودجه‌ى دروستكردنه‌كه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه ته‌رخانكراوه و بریتییه له یه‌ك ملیار و 326 ملیۆن و 792 هه‌زار دینار”.
به قسه‌ى سەرۆكی شارەوانی، به پێی دیزانینى پرۆژه‌كه، پێكهاته‌ى پاركه‌كه بریتییه له سه‌وزایی و كۆنكرێت و شوێنى وه‌رزشی و یاریی منداڵان و ئیداره و خزمه‌تگوزاری دیکە.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، پاركەكە له‌سه‌ر رووبه‌رى 29 هەزار و 600 مەتر (12 دۆنم زەوی) دروستكراوه و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كى فڕه‌نسۆ هه‌ریری.