هێڵی تایبەت بە پایسکیل دروستدەکرێت

 964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر

لە ماوەی رابردوودا هاتوچۆی هەولێر، چەندین رێنمایی و بڕیاری نوێی دەرکرد، لەسەر کەمکردنەوەی سەرپێچی بۆ شۆفێران.
دوێنێ دووشەممە، کۆبونەوەی لیژنەی رێکخستنەوە و پەرپێدانی هاتوچۆ ئەنجامدراوە، کە یەکێک لە تەوەرە سەرەکیەکانی ، دروستکردنی هێلی پایسکیل بووە لەشاری هەولێر.
نەبەز عبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە 964ی وت: پێشنیازی پارێزگا و ئێمە بووە لەگەل هاتوچۆ، دیراسەیەکی وردی لەسەرکراوە، بەڵام زۆری تری دەوێت بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ راسپێردرا بە تەواوی پێداچوونەوە بە بابەتەکەدا بکات بۆ ئەوەی بتوانین لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستپێبکەین، بە تایبەت بۆ شەقامە سەرەکییەکانی شار.

بەپێی راگەیاندراوی کۆبونەوەکە، بابەتی ماتۆڕی دلیڤەری و ماتۆڕە بێ مۆڵەتەکان  تەوەرێکی تری کۆبۆنەوەکە بوون.

فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی وت، هەولێر، چەند شەقامێکی ، تایبەت بە پاسیکل لێخۆڕین هەیە، بەڵام ئەوان گەشتیارین.

دەمانەوێت هێلی تایبەت بۆ پایسکل لێخۆڕین دروستکەین، سەرەتاش، شەقامی 60مەتری دەستنیشان کراوە، دواتر شەقامەسەرەکییەکانی وەک: 100 ،120، 150ی ئەوانی تر، بەڵام چەند گرفتمان هەیە، لەشەقامی 60ی بەشێکی زۆری چێشتخانە و کۆمپانیا هەن، دەبێت بەشێک لەوێ بگوازرێنەوە، چونکە پێویستمان بە فراوانکردنی بەشێک ، لە شەقامەکە هەیە، هەمووئەوانەمان بە پارێزگار و لیژنەکان وتووە، ئەگەر بودجەی تایبەتیش هەبێت، ئەم ساڵ کاری لەسەر دەکەین

پێشتر وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و پارێزگای هەولێر باسیان لە دروستکردن و دیزانکردنی شەقام و هێڵێکی تایبەت بەشەمندەفەر کردووە، لە ناو شاردا، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.