مێسی و باوکی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
“مێسی ده‌چێته یانه‌ی هیلالی سعوودی”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ له ئیسپانیا ئاشكرای ده‌كات، لیۆنێل مێسی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی هیلالی سعوودی رازیی بووه.
به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆ له ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، مێسی رازیی بووه هاوینی ئه‌مساڵ رووبكاته یانه‌ی هیلالی سعودی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا پێویستی به كاته و رێككه‌وتوون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت سێرجیۆ بۆسكێتسی یاریزانی بارسێلۆنا ئه‌ویش له‌گه‌ل َمێسی په‌یوه‌ندی به هیلاله‌وه ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان یانه‌ی هیلال ئۆفه‌ری چوارسه‌د ملیۆن یۆرۆی ساڵانه‌ی به مێسی داوه.