كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆت ده‌كه‌ن

+964
ئاودێر عومه‌ر – سلێمانی

نرخی گۆشتی مریشكی خۆماڵی زۆر دابه‌زیوه‌ و كێلگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان پێیان وایه‌ به‌م شێوه‌یه‌ زیانی زۆر ده‌كه‌ن.

نازم عه‌بدوڵا سه‌رۆكی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بۆ تۆڕی 964 رایگه‌یاند، هه‌ندێك له‌ به‌رپرسان پێیان خۆشه‌ كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی په‌له‌وه‌ر له‌ناوبچێت، بۆ ئه‌وه‌ی مریشكی به‌ستوو زیاتر هاورده‌ بكه‌ن.

وتیشی، ئه‌گه‌ر بارودۆخی دابه‌زینی نرخی مریشك به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت، خاوه‌ن كێڵگه‌كان بایكۆتی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.