خاوەنەكەی دەدرێتە دادگا
قایمقامی هەولێر بۆ 964: دەستمان بەسەر 50 كارتۆن گۆشتی هیندیدا گرت
+964
كوردستان ئەحمەد
لیژنەكانی قایمقامیەتی هەولێر دەستیان بەسەر 50 كارتۆن گۆشتی هیندیدا گرت و شوێنەكەشیان داخست
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر بە تۆڕی964ی راگەیاند، گۆشتەكە هیندییە، بەشێكی كراوە بە قیمە، بەڵام نەمانهێشت بچێتە بازاڕەوە و دەستمانبەسەردا گرت.
قایمقامی هەولێر وتیشی، ئەو كۆگایەی گۆشتەكەی تێدابوو، دەستی بەسەردا گیراوە و داخراوە، خاوەنەكەشی دەستبەسەركراوە و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت.
لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەی گۆشتەكە دەكرێت، كە لە كوێ و چۆن هاتووەتە هەرێمی كوردستان و داخڵی كۆگاكانی هەولێر كراوە، نەبەز عەبدولحەمید وای وت.
بە پێی بڕیارێكی قایمقامیەتی هەولێر هەموو جۆرە مامەڵەیەك بە گۆشتی هیندیەوە لە بازاڕەكانی هەولێر قەدەغەیە و فرۆشیارەكانی سزادەدرێن.