له‌و شوێنه‌ى خوڕماڵ مه‌له‌وانیكردن له گه‌نجان قەدەغەکرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌رچاوه‌ى ئاوى گه‌نجان له ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌ى خوڕماڵ، مه‌له‌وانیكردن له گه‌نجان قه‌ده‌غه‌كراو به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ 964 روونده‌كاته‌وه.
فه‌ره‌یدون مه‌حمود ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خوڕماڵ به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌یان دواى ئه‌و داواكارییه دێت كه ریش سپی و پیاوه‌ماقوڵانى خەڵکی خورماڵ ئاڕاسته‌ى ئه‌وانی كردبوو.
وتیشی “سه‌رچاوه‌ى ئاوى گه‌نجان له ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌یه و مه‌له‌كردنى گه‌نجانیش له‌و شوێنه دیمه‌نێكى نه‌گونجاوه، بۆیه پشتگیری ئه‌و داوایه‌م كرد و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنمان راگه‌یاند”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌و شوێنه مه‌له‌یان ده‌كرد زیاتر ئه‌و گه‌نجه گه‌شتیارانه بوون كه بۆ گه‌شتكردن سه‌ردانیان خوڕماڵیان ده‌كرد.
باسی له‌وه‌شكرد “بە نووسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار و پۆلیسی دارستانمان ئاگادارکردوە کە چیتر لەمەودوا رێگە بەهیچ کەسێک نادرێت لە سەرچاوەی ئاوی گەنجانی خورماڵ مەلە بکات و سەرپێچیکارانیش روبەڕووی یاسا‌و سزا دەبنەوە”.
سه‌رچاوه‌ى ئاوی گەنجان لە ناحیەی خورماڵ، لە سێ رێرەوەوە سەرچاوە دەگرێت، یه‌كه‌میان لە ناو سه‌رچاوه‌ى گه‌نجان خۆیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت و دووه‌میشان له مزگەوتی کۆنی خورماڵەوە دێتە دەرەوە و سەرچاوەی سێیه‌میشی دەکەوێتە تەنیشت مزگەوتەکەوە.