• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
ناسنامەی یەکێتی مامۆستایانت نوێ نەکردبێتەوە بەتەمای ئۆتۆمبێل مەبە

نموونەیەک لەو ئۆتۆمبێلانەی دەدرێن بە مامۆستایان - وێنە: socialmedia

بۆ نوێکردنەوەکە 10 هەزار دینار وەردەگیرێت

ناسنامەی یەکێتی مامۆستایانت نوێ نەکردبێتەوە بەتەمای ئۆتۆمبێل مەبە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

ئەو مامۆستایانی ئۆتۆمبێلی جۆری جێلی بە قیستی مانگانە رادەکێشن، دەبێت ناسنامەی یەکێتی مامۆستایانیان نوێ بکەنەوە، بەپیچەوانەوە پشتگیرییان بۆ ناکرێت بۆ وەرگرتنی.

بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی جێلیدا هەیە بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان بە شێوەی قیست، هەر مامۆستایەک ئۆتۆمبێل رابکێشێت دەبێت ئەندامی یەکێتی مامۆستایان بێت و پشتگیری رێکخراوەکەی پێبێت.

ئەو کۆمپانیایە ئۆتۆمبێل بە داشکانی 1500 دۆلار و بە پیشەکییەک، کە لەگەڵ گیرفانی مامۆستایاندا بگونجێت دابیندەکات و ئەوەی دەشمێنێتەوە بە ماوەی پێنج ساڵ وەردەگیرێتەوە.

نوێکردنەوەی ناسنامەی یەکێتی مامۆستایان بۆ دوو ساڵە و بڕی 10 هەزار دینار وەردەگیرێت. ئەمە وتەی عەتا ئەحمەد، ئەندامی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانە بۆ 964.

تۆڕی 964 دەزانێت، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 100 مامۆستا ئۆتۆمبێلیان وەرگرتووە.

فەرمانبەرێکی شارەوانی رانیە دەستگیرکرا

وێنە: سەرۆکایەتی شارەوانی رانیە

سکاڵاکارەکەش

فەرمانبەرێکی شارەوانی رانیە دەستگیرکرا

 964+

ژێوار خدر

لە دوێنێوە دەنگۆی دەستگیرکردنی فەرمانبەرێکی شارەوانی رانیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى سنوورەکە بڵاوبووەتەوە، ئەوەی ئەوان باسی دەکەن گوایە کەسەکە لەسەر دۆسییەیەکی گەندەڵی دەستگیرکراوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە شارەوانی رانیە دەڵێت، هۆکاری دەستگیرکردنەکەی روون نییە.

سەرچاوەیەکى بەرپرس لە شارەوانی رانیە هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، “راستە ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، فەرمانبەرە لە بەشی نەخشەی بنەڕەتی شارەوانی رانیە، لەسەر سکاڵاى کەسێک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، بەڵام نازانین هۆکاری دەستگیرکردنەکەی چییە.”

“سکاڵاکە لەلایەن کەسێکەوە تۆمارکراوە کە لە دەرەوەى شارەوانییە و ئەویش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە”، ئەو سەرچاوەیە واى وت.

تائێستا 964 نازانێت هۆکارى دەستگیرکردنى ئەو فەرمانبەرەى شارەوانى رانیە پەیوەندى بە چ دۆسییەیەکەوە هەیە، شارەوانیش بە فەرمى هیچ شتێکى لەسەر ئەو بابەتە بڵاو نەکردووەتەوە.

سەرۆکى شارەوانى سەنگەسەر بە کەفالەت ئازاد کرا

سەرۆکى شارەوانى سەنگەسەر بە کەفالەت ئازاد کرا