ئەیوب عەلی، عەشقەکا بێدوماهی بڵاودەکاتەوە
+964
بڵند عوسمان – هەولێر
هونەرمەند ئەیوب عەلی، کۆتایی ئەمساڵ نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی عەشقەکا بێدوماهی بڵاودەکاتەوە.
هونەرمەند ئەیوب علی، لەسەر بەرهەمە نوێیەکەی قسەی بۆ +964 کردووەو دەڵێ؛ عەشقەکا بێدوماهی، نوێترین بەرهەمی منەو تێکستەکەی هی ئەدیب چلکی، شاعیرە بە زاراوەی کرمانجی و ئاوازەکەشی هی خۆیەتی، کارە دەنگییەکانی لە سێ ستۆدیۆی دەنگی جیاواز لە شارەکانی ئیستەنبوڵ و دیار بەکر و بەرلین کاری لەسەر کراوە، بەرهەمەکە سینگڵە واتا بە شێوازی تاک بڵاودەبێتەوە،
“بەرهەمەکە بە ڤیدیۆ کلیپ بڵاو دەکەمەوە، تەواوی کاری تۆمارکردنی ڤیدیۆ کلیپەکەش لەشاری هەولێر تۆمار کراوە لە ئێستاشدا بەرهەمەکە لە قۆناغی مۆنتاژ کردندایە”. ئەیوب عەلی وای وت.
ئەیوب علی هونەرمەندێکی ناوداری کوردە، کە بە زاراوە کانی سۆرانی و بادینی بەرهەمەکانی بڵاو دەکاتەوە، یەکەم بەرهەمیشی بەناوی خەڵوەت لە ساڵی ١٩٩٦ بەرهەم هێنا.