لە دوو رۆژدا
340 داری دەدۆنیا لە بنەسڵاوە چێندراون
964+
كوردستان ئەحمەد
لە سنوری شارەوانی بنە سڵاوە لە پارك و شەقامەكان لە ماوەی دوو رۆژدا 340 جۆر داری دەدۆنیا چێندران.
دارەكان بەسەر سەجەم شەقامەكانی بنەسڵاوەدا دابەشكراون، بەشێكی زۆریان لە پاركی نەمران چێندراون.
ئەمە هەڵمەتێكی بەرفراوانی شارەوانی بنەسڵاوەیە بۆ سەوزكردنی شەقام و پاركەكان.
زریان سەباح، سەرۆكی شارەوانی بنەسڵاوە، بە 964ی وت، پلانیان هەیە لەو جۆرە دارە و چەند جۆرێكی دیكە لەشەقامەكان و پاركەكان چێنن بۆ ئەوەی زیاتر ناوچەكەیان سەوزببێت.
داری دەدۆنیا جۆرە دارێكی سەوزە، بەرگەی گەرمای زۆر و كەم ئاوی دەگرن لە دوای پێگەیشتن و سەوزبوونیان.
شارەوانی بنەسڵاوە، تەنیا لەم ساڵدا سێ هەزار داری دەدۆنیای لە شەقامەكانی بنەسڵاوە چاندووە.
+5