گەشتیاران سەردانی دەكەن
تاڤگەیەكی دەستكرد سەرنجی هاوڵاتیان رادەكێشێت
+964
مەجید بیتوێنی- رانیە
لە گوندی قادراوا لە ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر تاڤگەیەك بەهۆی كۆكردنەوەی ئاوی باراناو و توانەوەی بەفری چیاكانی قەندیل دروست بووە.
تاڤگەکە 43 مەتر بەرزە هەڵڕژانی ئاوێکی زۆرو فێنکی کەش وهەوا و سەوزی ناوچەکە گەشتیارانی دڵخۆش کردووە.
دیمەنێكی جیاوازی هەیە، هاوڵاتیان سەردانی دەكەن، چەند سەرمایەدارێك دەیانەوێت دووكان و چێشتخانە لە ناوچەكە دروستبكەن، بۆ ئەوەی گەشتیاران سود لەخواردنەكان ببینن.
تاڤگەكە نیو كاتژمێر لە سەنتەری رانیەوە دورە، نزیكەی كاتژمێر و نیوێك لە سەنتەری شاری هەولێرەوە دورە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد