لە سۆران
هاوڵاتیەک بە پایسکیل گیانی لەدەستدا
964+
ئاسۆ وەرتێ – سۆران
هاوڵاتیەك لەناو بازاڕی سۆران لەسەر پایسكیلەکەی دەکەوێت و سەری بەر شۆستەی شەقامێك كەوت گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتیەک لەكاتی لێخوڕینی پایسكیلدا سەری بەر شۆستەی شەقامێك دەكەوێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
ئەو هاوڵاتیە كاسبكارە لەناو بازاڕی سۆران، نیوەڕۆ بۆ نان خواردن گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە و توقوشی رووداوەكە بووە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هاتوچۆی سۆران لەبارەی رووداوەكەوە دەڵێت، هیچ كەس لە پایسكیل سوارەكەی نەداوە و خۆی توشی رووداو بووە.
پایسكیلەكە هیچ زیانێكی بەرنەكەوتوە، تەنیا تایەی پێشەوەی خواربووە، شۆفێرەكە بەخێرایی لێیخوڕیووە و سەری بەزەبرێكی زۆر بەر لێواری شۆستەكە كەوتووە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد