وەزارەتی ناوخۆ ناوی 42 بنکەی راگەیاند بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان 42 بنکەی راگەیاند بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت، ئەوەش هاتووە ئەوانەی چەکەکانیان تۆمار بکەن دەتوانن داوای مۆڵەت بکەن.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتیان پێویستە تا 21ی تەمموز چەکەکانیان لەو بنکانە تۆمار بکەن کە خراونەتە روو، ئەگەر تا ئەو رێککەوتە چەکەکانیان تۆمار نەکەن، دەدرێنە دادگا.

هاوکات هێمن میرانی ئەوەش دەڵێت، هەر هاوڵاتیەک چەکەکەی تۆمار بکات دواتر دەتوانێت داوای مۆڵەت بکات.

ئەو بنکانەی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندون ژمارەیان 42 بنکەیە، لە پارێزگای هەولێر هەشت بنکە، پارێزگای دهۆک حەوت بنکە، پارێزگای سلێمانی 11 بنکە و لە پارێزگای هەڵەبجە چوار بنکە.

لە ئیدارە سەربەخۆکان ژمارەیەک بنکە کراونەتەوە بۆ تۆمارکردنی چەک بەمجۆرەیە، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دوو بنکە، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین سێ بنکە، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چوار بنکە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سێ بنکە.

بەگوێرەی مادەی 15 لە یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2022، هەرکەسێک لەدوای رۆژی 21.7.2023 چەکی بێ مۆڵەتی بەدەست بگیرێت، لە ساڵێک تا سێ ساڵ زیندانی دەکرێت، بە بڕێک پارە سزا دەدرێت لەنێوان دوو ملیۆن تا پێنج ملیۆن دینار دەبێت.

ناوی ئەو بنکانەی وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردونەتەوە: