کەشوهەوا - 964
ئەمڕۆ کەشی سەفرەیە
سبەی ئاسمان نیمچە هەورە
964+
فەرمان سادق
لەگەڵ ئەوەی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت لە بەرز بوونەوەی، ئەوا سبەی ئاسمانی کوردستان لە ساماڵەوە دەگۆڕدرێت بۆ نیمچە هەور و خێرایی با کەمێک بەهێزتر دەبێت و لە 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەگاتە تاوەکو 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ هەینی 5.5.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور.
پلەکانی گەرما/ بەرزتر دەبێت بە 1 تــا 3 پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با/ لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
سبەی شەممە 6.5.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی 2 تــــا 3 پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
خێراى با/ لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 31 پلەى سیلیزى.
سلێمانی: 28 پلەى سیلیزى.
دهۆک: 30 پلەى سیلیزى.
کەرکوک: 35 پلەى سیلیزى.
هەڵەبجە: 29 پلەى سیلیزى.
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى.
زاخۆ: 31 پلەى سیلیزى.
سۆران: 27 پلەى سیلیزى.
گەرمیان: 36 پلەى سیلیزى.بەشى پێشبینى 5.5.2023