یانه‌ی ناپۆلی بووه پاڵه‌وانی خولی ئیتالیا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ناپۆلی بۆ جاری سێیه‌م له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی خولی ئیتالیا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئۆدێنیزی یه‌كسان بوو.
ناپۆلی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی و له گه‌ڕی 33دا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئۆدێنیزی یه‌كسان بوو.
گۆڵی ناپۆلی ڤیكتۆر ئۆسیمین و گۆڵی ئۆدێنیزی ساندی لۆڤریچ تۆماریان كرد.
به‌م ئه‌نجامه ناپۆلی بووه 80 خاڵ و 16 خاڵ له پێش نزیكترین ركابه‌ریه‌تی، كه یانه‌ی لازیۆیه.
هێشتا پێنج گه‌ڕ له خولی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئیتالیا ماوه، به‌لام تازه كه‌س ناگاته یانه‌ی ناپۆلی.
هه‌ر ئه‌مشه‌و هانده‌رانی یانه‌ی ناپۆلی ده‌ستیان به ئاهه‌نگگێڕان كرد و خۆشیی خۆیان ده‌ربڕی و پێده‌چێت ئاهه‌نگه‌كان تا به‌ره‌به‌یان به‌رده‌وام بن.
یانه‌ی ناپۆلی له مێژووی خۆیدا سێیه‌م جاره ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی ئیتالیا، پێشتر له 1987 و 1990 له سه‌رده‌می ئه‌فسانه‌ی كۆچكردوو دیێگۆ مارادۆنا بووه‌ته پاڵه‌وان.