گردجووتیار

قۆناغی یەکەمی قیرتاوكردنی تەواو بوو

964+
كوردستان ئەحمەد

قۆناغی یەكەمی پرۆژەی قیرتاو و كۆنكرێتی شەقامە ناوخۆیییەكانی گردجووتیار
تەوابووو بڕی 360 ملیۆن دیناری تێچووە.

ئەو پارەیەی بۆی دابینكراوە ٪15ی پارەكە لە داهاتی شارەوانغی هەولێر و بە شێوەی بەڵێندەرایەتی دروستكراوە.

لە گردجووتیار 16 كۆڵان قیر و ستابلایزەر و كۆنكرێت كراوە،  كە دەكاتە 12 هەزار و 300 مەتر دووجا قیڕ و سێ هەزار و 140 مەتر دووجا كۆنكرێت..

گوندی گردجووتیار ئێستا بووەتە گەڕەكێكی شاری هەولێر، گرفتی كەمیی خزمەتگوزارییان هەبوو، تا ئێستاش حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیار و 222 ملیۆن و 475 هەزار دیناری بۆ پرۆژەكانی ئەم گەڕەكە تەرخان كردووە بۆ دەستبەرکردنی پێداویستییەکانی.