هێشتا سێ هەزار و 500 خانووی بێ تاپۆ لە پارێزگای دهۆک ماون
964+
عەمار عەزیز-دهۆک
قایمقامیەتی پارێزگای دهۆک، مامەڵەی تاپۆکردنی 72 خانووی ناردووە بۆ پارێزگا تا رێکاری تاپۆکردنیان بۆ بکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە لە شاری دهۆک چوار هەزار خانووی بێ تاپۆ هەن.
لەکۆی ئەو چوار هەزار خانوەی تاپۆنەکراون تەنیا 409 خانوو تاپۆکراون، بەمجۆرە ئەو خانوانەی ئێستا تاپۆنەکراون نزیکەی سێ هەزار و 500 خانوو دەبێت.
ئەمڕۆ 4.5.2023 قایماقمیەتی دهۆک ئەو مامەڵانەی بۆ پارێزگا ناردووە.
عیسام محەمەد، سەرۆکی لیژنەی تاپۆکردن لە قایمقامیەتی قەزای دهۆک بە 964ی وت ” لەسنوری هەردوو شارەوانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای دهۆک ئەمڕۆ مامەڵەی 72 خانوومان نارد بۆ پارێزگا، رێکاری مامەڵەکانیان لای ئێمە تەواو بووە”.
عیسام محەمەد، ئەوەش دەڵێت: هەر خانوونەیەک کە بڕیاردەدرێت تاپۆ بکرێت بەپێی شوێنەکە بڕی پارەکەی بۆ دەستنیشان دەکرێت ئەمەش لەرێگەی لیژنەی خەمڵاندن.
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، هەر خانوویەک ئەگەر پارەی تاپۆەکەی بگاتە دوو ملیون دینار دەکرێتە چوار قیست، بەڵام ئەگەر بڕێ پارەکە کەمتر بوو لە دوو ملیۆن دینار دەبێت پارەکەی بەسەریەکەوە بدات.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی