بارهەڵگرەكان حەسانەوە
964+
كوردستان ئەحمەد
دوای هەفتەیەک لە رێگرتن لە بارهەڵگرەکان، لەمەبەدوا دەتوانن دووسایدی کەرکوک سلێمانی بەکاربهێنن.
ماوەی هەفتەیەک دەبێت رێگە لە بارهەڵگرەکان گیراوە لەنێوان هەولێر و سلێمانی هاتوچۆ بکەن، سەرەتا لە گوندی سماقوڵی دەستی پێکرد، دواتر رێگەی کۆیە، دۆخەکە پەڕیەوە بۆ رێگای هیران و هیزۆپ و دواجاریش رێگای بالیسان بوو.
بارهەڵگرەکان لە سبەی چوارشەممەوە دەتوانن دووسایدی هەولێر کەرکوک سلێمانی بەکاربهێنن و بچن بۆ سلێمانی.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گوێمان لە داواكاریی هاوڵاتیان گرتووە داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكەین.
دەشڵێت: بیرمان لەوە كردوەتەوە تاكە رێگەی سەلامەت بۆ هاتوچۆی بارهەڵگرەكان بەكارهێنانی رێگەی كەركوك سلێمانیە، لەبەر ئەوەی دوو سایدە و هەموو كەسێك دەتوانێت بەكاری بهێنێت.
پارێزگاری هەولێر، باسی لەوەشکرد کە بڕیاردراوە بە تەواوكردنی رێگەی سەكتان، هەروەها نۆژەنکردنەوەی رێگەی سماقوڵی بەم نزیكانە بەتەواوەتی نۆژەندەكرێتەوە، رێگەی بالیسانیش كێشەی بودجەی هەیە وبەم زوانە ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت.