لوكا مۆدریچ ده‌چێته لای پزیشكی موعجیزه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان له ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، لوكا مۆدریچی یاریزانی ریال مه‌درید بۆ ئه‌وه‌ی له پێكانه‌ی زوو چاك بێته‌وه، رووی له پزیشكێكی ژن له سڕبیا كردووه، كه به پزیشكی موعجیزه ناسراوه.
به پێی زانیارییه‌كان ماریگانا كۆڤازیڤیچی ژنه پزیشكی سڕبی، به شێوازی كارومۆگناتیزی چاره‌سه‌ری پێكانه‌كان ده‌كات و پێشتر پێكانی نۆڤاك جۆكۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی تێنسی كردووه.
مۆدریچ ده‌یه‌وێت بۆ یاریی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی چاك بێته‌وه، كه نۆی ئه‌م مانگه ده‌كرێت، به‌ڵام له دوو یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌شداریی ناكات.