مێسی فۆتۆ: سۆشیال میدیا
لیۆنێل مێسی به مه‌رجه‌كانی بارسێلۆنا رازییه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیۆنێل مێسی به مه‌رجه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا رازیی بووه و ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ته‌لۆنیا.
ئه‌مه زانیارییه‌كانی میدیای ئه‌رجه‌نتینه، كه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دیاریان نه‌كردووه مه‌رجه‌كان چین.
ڤیرۆنیكا برۆنانی له رۆژنامه‌ی foxaportsargentina كه به‌وه ناسراوه له مێسی نزیكه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، مێسی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس نوێ ناكاته‌وه، به‌ڵام یانه‌ی بارسێلۆناش پێویسته چه‌ند یاریزانێك به‌ڕێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێویستی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مێسی هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا كاره‌كه سه‌رناگرێت.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كردووه، یانه‌ی بارسێلۆنا بڕوایان به توانا داراییه‌كانی خۆیان هه‌یه مێسی له ریزه‌كانیان تۆمار بكه‌ن.
ئاشكراشی كردووه گرێبه‌ستی مێسی بۆ دوو وه‌رز ده‌بێت.
مێسی دوای 17 ساڵ یاریكردن له بارسێلۆنا، له هاوینی 2021 روویكرده پاریس سانجێرمان.