كێشه‌ى گرانبوونى كرێی هاتوچۆی عەربەت – سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره سبه‌ى كێشه‌ى گرانبوونى كرێى هاتوچۆى نێوان عه‌ربه‌ت – سلێمانى چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، سه‌رپێچییه‌كی زۆر له‌لایه‌ن شۆفێران كراوه و له‌مه‌ودواش سه‌رپێچیكاران سزا ده‌درێن.
دواى ئەوەی خه‌ڵكى سنوورى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت گلەیی و گازەندەی گرانبوونى كرێى هاتوچۆى نێوان عه‌ربه‌ت – سلێمانى و به‌پێچه‌وانه‌وه، گه‌یانده ئیداره‌ى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش نووسراوى بۆ گواستنه‌وه‌ى سلێمانى كرد و بڕیاریشه سبه‌ى ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌هۆى گرانبوونی نرخی بەنزین له چه‌ند رۆژى رابردوودا، تاکسی و پاسه‌كانی ھێڵی عەربەت بۆ سلێمانی، نرخی گەڕانەوەیان بۆ عەربەت کرد بە دوو ھەزار دینار، لەکاتێکدا پێشتر چوون و ھاتنەوە بە یەک ھەزار و 500 دینار بوو.
دابان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت – تانجه‌ڕۆ، به 964ـى راگه‌یاند، له دوێنێوه نووسراومان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گواستنه‌وه‌ى پارێزگاى سلێمانى كردووه و داوامان لێكردوون به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه بكرێت و سه‌رپێچیكارانیش سزا بدرێن.
وتیشی “له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆرى سه‌رپێچیكردن له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه هه‌بووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، سبه‌ى له لایه‌ن گواستنه‌وه‌ى سلێمانى و سه‌ندیكاوه ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و دووپاتیشیكرده‌وه “له‌مه‌ودوا هه‌ر شۆفێرێك سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت”.
ناحیه‌ى عەربەت – تانجه‌ڕۆ، بە دووری 19 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگاى سلێمانی و لە رووی ئیدارییەوە سەر بە قایمقامیەتی قەزای سلێمانییە.