بیهاڕتۆن چییە؟
به‌شێك له شۆسته‌كانى شه‌قڵاوه به بیهاڕتۆن ده‌ڕازێندرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له شه‌قڵاوه ده‌ست به رازاندنه‌وه‌ى به‌شێك له شۆسته‌ى ئه‌و شه‌قامه سه‌ره‌كییه كراوه به بیهاڕتۆن، كه گه‌ڕه‌كه‌كانى شه‌قڵاوه به بازاڕی گشتیی ده‌به‌ستێته‌وه، شاره‌وانی ئه‌و قه‌زایه‌ش ده‌ڵێت، كه‌متر له مانگێكی دیکە پڕۆژه‌که ته‌واو ده‌كرێت.
بیهاڕتۆن، جۆره كاشییه‌كی تایبه‌ته بۆ رازاندنه‌وه‌ى شۆسته‌كان به‌كارده‌هێندرێت و له چیمه‌نتۆى تایبه‌ت و ماده‌ى دیکە دروست ده‌كرێت، تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه جگه له رازاندنه‌وه‌ى شۆسته‌كان به شێوه‌یه‌كی جوان، هه‌مان كات ئاوی لەسەر ناوەستێ و نابێتە ھۆی بەفیرۆچوونی باراناو و سامانی ئاوی ژێرزەویش دەپارێزێت.
رێكان حوسێن تاڵیب، سه‌رۆكى شاره‌وانى شه‌قڵاوه به‌وه‌كاله‌ت، به 964ـى وت، له 15.4.2023 ده‌ستیان به‌و پڕۆژه‌یه كردووه و بڕیاره تا كه‌متر له مانگێكی دیکە ته‌واو بكرێت.
وتیشی “ئه‌و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌ى شۆسته‌كانى بیهاڕتۆنى لێده‌درێت، به درێژایی دوو كیلۆمه‌تره و به گه‌ڕه‌كه‌كانى سیمۆن و كریكۆر دا تێده‌پڕێت تا ده‌گاته ناو بازاڕى گشتى شه‌قڵاوه”.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و پڕۆژه‌یه بە گوژمەی 167 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر ئەنجام دەدرێت.