ئەمڕۆش بڕێکی زۆر خواردنی سەر عەرەبانە دەستی بەسەردا گیرا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەمڕۆ بڕی 212 پارچە جگەری ئێرانی دەستی بەسەردا گیرا لەگەڵ 10 کیلۆ جگەری تواوە و شەش کیلۆ قیمە و 20 کیلۆ گۆشت، کە دانرابوو ئامادە بکرێت بۆ عەرەبانەکانی گەڕەکی کانی با.

ئەو کارتۆنەی لەبەردەستدایە تایبەتە بە باڵی مریشکی ئەمریکی و کێشەی نییە، بەڵام دەچن گۆشتی ھندی تێدەکەن، لە ھەر خواردنگەیەکدا بگیرێت شوێنەکەی دادەخرێت و خاوەنەکەی رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

گۆشتی هندی لە ساڵی 2007 ەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغە کراوە، لەبەر ئەوەی شیاوی خواردن نییە.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لەسەر ساغکردنەوەی گۆشتی هندی بە هاوڵاتیان لە دوێنێوە تا ئێستا هەشت کەس دەستگیر کراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی