بە سێ ھۆکار قایمقامیەتی سلێمانی پێنج دەرمانخانەی داخست

+964

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

لە ناحیەی عەربەت لە سلێمانی پێنج  دەرمانخانە لە لایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی داخران، کە وەک نۆرینگە مامەڵەیان کردووە.

دەرمانخانەکان دەکەونە ناوەند و نێو بازاڕی گشتیی شارۆچکەی عەربەت، کە 19 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی سلێمانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30.4.2023 دابان محەمەد بەرێوەبەری ناحیەی عەربەت بە تۆڕی 964ی وت، لەسەر داواکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت شەوی 29/30.4.2023 لیژنەی تایبەت بە دەرمانخانە و نۆرینگەکانی قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، سەردان و بەدواداچوونی مەیدانیان بو بەشێک لە دەرمانخانە و نۆرینگەکانی سنوری ناحیەکامان کرد.

ئەوەشی وت، بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکانەوە، هەر پێنج دەرمانخانەی ( بەهمەن، شیاو، رەنج، هەرمێ ، ژیر) بڕیاری داخستنیان بۆ دەرکراوە.

بە پێی زانیاری 964، ئامادەنەبوونی پزیشکی پسپۆری دەرمانساز و مامەڵەکردنی دەرمانخانەکان وەک نۆرینگە و لێدانی دەرزی و تەداوی، تا ھەبوونی دەرمانی بەسەرچوو، بووەتە ھۆی داخستنیان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بە سێ ھۆکار قایمقامیەتی سلێمانی پێنج دەرمانخانەی داخست