راهێنانەکانی یانەی نەورۆز-وێنە-964+
نەورۆز گەیشتە کەربەلا و خۆی بۆ قاسم ئامادە دەکات
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز گەشتی شاری کەربەلای کردوو ئێوارەی ئەمرۆش یەکەم یەکەی مەشق و راهێنانی ئەنجامدا.
بە مەبەستی رووبەڕوبونەوەی یانەی قاسم، تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز گەشتە شاری کەربەلای کرد و ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە یکەم یەکەی مەشق و راهێنانی ئەنجامدا.
پرسیار عەبدولرەزا، یاریدەدەری راهێنەری یانەی نەورۆز لە رێگەی تەلەفۆنەوە بە 964ی وت: هەرچەندە بەردەوام یارییەکانی دەرەوەی یاریگای خۆمان قورسن و هیلاک بوونی زۆری دەوێت، بەڵام تیپەکەمان بۆ یاری قاسم ئامادەکاری باشی کردووە و هەوڵی دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە دەدەین.
ئەو یاریدەدەرەی وەلی کەریم ئەوەشی ئاشکراکرد: بۆ ئەم یارییە تیپەکەمان بێبەش دەبێت لە تواناکانی سێ یاریزان کە بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانیانەوە ناتوانن ئامادەبن، بەڵام پلانمان هەیە کە شوێنی ئەو یاریزانانە بە یاریزانی تر پر بکەینەوە.
یانەی نەورۆز لە دوای ئەنجامدانی 25 یاری خاوەنی 33 خاڵە و پلەی دەیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی