بەكوردی سوێندی یاسایی خوارد

كوردێك بوو بە سەرۆكی شارەوانی لەندەن لامبس

964+
كوردستان ئەحمەد-هەولێر

سەرباز بەرزنجی وەك سەرۆكی شارەوانی لەندەن لامبس لە بەریتانیا دەستبەكاربوو، ئەمە یەكەمجارە كوردێك بگاتە ئەو پۆستە.

لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونیدا، نوێنەری چارلسی سێیەم و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی لەندەن و بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا ئامادەبوون.

بەرزنجی بە زۆرینەی دەنگی ئەنجومەنەكە بوو بە پارێزگاری لەندەن لامبس

سەرباز بەرزنجی لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، لە بۆنەکەدا بە جلوبەرگی نەتەوەیی کوردیەوە بەشداربووم، شانازییەکی گەورە بوو  بۆمن کە توانیم بۆ یەکەمجار لەمێژوودا  وەک یەکەم بەرپرسی بەریتانی هاوکات لەگەڵ زمانی ئینگلیزی بە زمانی شیرینی کوردی سوێندی یاسایی بەجێبگەیەنم.

‏‎بێگومان وەرگرتنی پۆستێکی ئاوا گرنگ لەوڵاتی بەریتانیا و بەدەستهێنانی متمانەی هاوڵاتیانی شارەکەمان و ئەندامانی ئەنجومەن بۆ من وەک کوردێک سەرباری ئەوەی شەرەفێکی گەورەیە، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی گەورەشە.

یەكەم جارە كوردێك دەگاتە ئەو ئاستە

‏‎ “پەیمان دووپات دەکەینەوە کە هەوڵی تەواوی خۆمان دەدەین، لە ئاستی ئەم متمانە و مەسئولیەتە گەورەیەدا بین و بەوپەڕی توانا و متمانەوە بەپشتیوانی خوای گەورە و پاشان بەهاوکاری هەموولایەک هەوڵی پێشکەشکردنی باشترین دەدەین بە هاونیشتیمانیان و دانیشتوانی شارەکەمان و بەریتانیای مەزن” ئەمە دەقی سوێندی ئاسۆس بەرزنجییە.

لەندەن لامبرس، یەكێكە لە هەڕمەكانی شارەوانی لەندەن و دانیشتوانەكەی هاوڵاتیانی بەریتانیان و بەشێكی زۆربەیان هاوڵاتی بیانین.