تۆمەتبارێك بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، لە لایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ، تۆمەتبارێك بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ فه‌یسبووكی خۆی ئه‌م ئێواره‌یه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزنه‌وه‌ و دەستگیری بكه‌ن، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا.

سه‌رچاوه‌كه‌ نووسیویه‌تی، ئێستا تۆمەتبار (ع،م،أ ) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.