ئه‌و تۆڕانه‌ى ماسی كه ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه... فۆتۆ: پۆلیسی ژینگه‌ى راپه‌ڕین
له ژاراوه پێنج تۆڕى ماسیگرتن راده‌ستى دادگا ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به هۆى راوكردنى ماسی له وه‌رزى قه‌ده‌غه‌كردنیدا، پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج تۆڕى راوكردنى ماسی داگرت و په‌ڕاویان بۆ ئاماده كردووه، به‌بێ راوچییه‌كان توڕه‌كانیان راده‌ستى دادگاى بكه‌ن.
تا ئێستا چه‌ندین حاڵه‌تى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى تۆڕِه ماسییه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى راوچییه‌كان هه‌ڵاتوون، ته‌نیا ده‌ستیان به‌سه‌ر تۆڕه‌كانیان داگرتووه.
به‌پێى راگه‌یه‌نداراوێكی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 27.4.2023 بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ژاراوە، له‌ئه‌نجامى گه‌ڕان و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ماسیگرانه‌ى كه له وه‌رزى قه‌ده‌غه‌ى راوكردندا، راوى ماسی ده‌كه‌ن، ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج تۆڕى ماسیگرتندا گرتووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و پێنج تۆڕى ماسییه لەسەر زێی بچووک، سنوری دەربەند و ناحیه‌ى ژاراوە، دە ستیان بەسەردا گرتووه.
به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .
حكومەتی هەرێم ساڵانە بە مەبەستی پاراستنی سامانی ماسی و زۆربوونیان، لە وەرزی گەراداناندا، راوكردنی ماسی قەدەغە دەكات، بۆ ئەمساڵیش رایگەیاندووە، كە لە 15ـی ئادار تا 15ـی حوزەیران، ماوەی سێ مانگ راوكردن قەدەغەیە.