بیری نایەت سواری ئۆتۆمبێل بووبێت
964+
ئاودێر عومەر – سلێمانی
خوویه‌ك كه گرتت به شیری ته‌ركی ناكه‌ی به‌پیری، ئه‌م په‌نده رێك به‌سه‌ر خه‌لیفه عوسمانی 93 ساڵدا ده‌چه‌سپێت، رۆژی گه‌یشتووه به‌م رۆژه بیری نایه‌ت سواری ئۆتۆمبێل بووبێت.
خەلیفە، نه بۆ ده‌وام و نه بۆ پرسه و نه بۆ دێنی و نه بۆ كاروباری ناو بازاڕ رێی له ئۆتۆمبێل ناكه‌وێت، ئێستا له ماڵه‌كه‌یدا سێ ئۆتۆمبێل هه‌یه، كه‌چی كاری به‌هیچیان نییه.
تائێستا شه‌ش جار جه‌ڵده لێی داوه، به‌ڵام هه‌ر وازی له‌م سه‌رسه‌ختییه‌ی نه‌هێناوه‌و ته‌نانه‌ت هاوسه‌ره‌كه‌شی فێری به‌پێ رۆیشتن كردووه
رووداوێكی سه‌یرو ته‌نانه‌ت پێكه‌نیناویش له ژیانی مام خه‌لیفه‌دا هه‌یه، جارێك پۆلیس هاتوون ده‌ستگیری بكه‌ن، به‌ڵام به ئامان و زامان له‌گه‌ڵیاندا سه‌رنه‌كه‌وتووه، وتویه‌تی ئه‌مه‌ش هه‌ر ئۆتۆمبێله.
چیرۆكی مام خه‌لیفه چیرۆكێكی سه‌یرو سه‌رنجڕاكێشه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێبكرێت دوور نییه یه‌كێك بێت له ده‌گمه‌نترین پیاوه‌كانی مێژووی هاوچه‌رخ كه هیچ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلدا نییه.