دوو یاریزانی لاوانی عێراق. فۆتۆ: +964
عێراق به‌ڕازیلی راگرت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاریدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی به‌ڕازیل و عێراق به گۆڵێك یه‌كسان بوون.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و له ئیسپانیا له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاریی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بۆ مۆندیالی لاوان كرا.
گۆڵی عێراق له خوله‌كی 55 له لایه‌ن عه‌بدولڕه‌زاق قاسم به په‌ناڵتی تۆمار كرا، گۆڵی به‌ڕازیلیش یاریزان كیڤن له خوله‌كی 65 تۆماری كرد.
لاوانی عێراق چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر له ئیسپانیا له یارییه‌كی دۆستانه‌دا به 3-2 گۆڵ له لاوانی دۆمینیكانی برده‌وه.
مۆندیالی لاوان له 20ی ئایاری داهاتوو له ئه‌رجه‌نتین ده‌ستپێده‌كات.