به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئاكرێ... فۆتۆ : سۆسیال میدیاى نه‌خۆشخانه
ته‌ندروستى ئاكرێ: سبه‌ى وه‌رن خوێن ببه‌خشن
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیى ئاكرێ له ئاگادارییه‌كدا داوا له خوێنبه‌خشان ده‌كات، سبه‌ی 26.4.2023 بۆ نه‌خۆشانى ته‌لاسیمیا خوێن ببه‌خشن.
له سنوورى قه‌زاى ئاكرێ، 240 تووشبووى نه‌خۆشی ته‌لاسیمیا هه‌ن، تێیدا 108 نه‌خۆش له ره‌گه‌زى نێر و 132 شیان له ره‌گه‌زێ مێن.
نێچیرڤان فه‌خره‌دین به‌رپرسی راگه‌یاندنى ته‌ندروستیى ئاكرێ، به 964ـى راگه‌یاند، ده‌رمان و پێداویستى پێویست بۆ نه‌خۆشانى ته‌لاسیمیا دابین كراوه، ته‌نیا پێویستیان به خوێنه.
وتیشی “چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین سبه‌ى ژماره‌یه‌كی زۆرى خوێنبه‌خشان سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ خوێن به‌خشین”.
روونیشیكرده‌وه كه نه‌خۆشخانه‌ى گوڵان له قه‌زاى ئاكرێ ده‌ستنیشان كراوه بۆئه‌وه‌ى خوێنبه‌خشان سه‌ردانى بكه‌ن و له‌وێ خوێنه‌كانیان ببه‌خشن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن