كێشى ئه‌نگوتكەکانیان 80 گرام بووه
دوو نانەواخانە له رانیه داخران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك نانه‌واخانه‌ى رانیه به هۆی سه‌رپێچیكردنیان سزاى جۆراوجۆر دران، له‌وانه‌ش یه‌كێكیان كێشى ئه‌نگوتكه‌كانى له جیاتى 100 گرام، به 80 گرام كردوویه‌تی بە نان و به خه‌ڵكی فرۆشتووه.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە، له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ردان و چاودێرییه‌كانى ئه‌مڕۆ 25.4.2023ـى بڵاوكردووەته‌وه.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه، بۆ پابەندکردنی پیشەوەران بە مەرج و رێنماییەکانى کارکردن لیژنه‌كه چه‌ند نانه‌واخانه‌یه‌كی بازاڕى رانیه‌ى به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه پێویستە نانه‌واخانه‌كان كێشی ئه‌نگوتكى نانه‌كه‌یان 100 گرام بێت و هه‌شت نانیش بە هەزار دینار بفرۆشن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌وان تێبینییان كردووه، دوو نانه‌واخانه له رانیه كێشى ئه‌نگوتكه‌کانیان 80 گرام بووه و به‌هۆیه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى قایمقامییه‌ته‌وه داخراون.
هه‌ر به پێى ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه، لیژنه‌كه، جگه له‌داخستن و غرامه‌كردنى ئه‌و دوو نانه‌واخانه‌یه، چوار نانه‌واخانه‌ش پسووله‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ كراوه، كه زیاتر پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و نانه‌واخانه‌یه‌كیش رێنمایی پێویستی پێدراوه.