دایک و باوکانی راپەڕین لەم شوێنە پشکنین بۆ منداڵەکانیان بکەن

964+

مەجید بتوێنی

لەم رۆژانەدا کە نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاوبووەتەوە و لە هەڵەبجە، سلێمانی و گەرمیان سەدان حاڵەت لە منداڵەکاندا تۆمارکردووە، دایک و باوکانی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نیگەرانن لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکەدا.

لە راپەڕین هێشتا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشییەکە تۆمارنەکراوە، هەروەها بەرپرسانی تەندروستی دەڤەرەکە دەڵێن، دایک و باوکان دەتوانن منداڵەکانیان بهێنن بۆ پشکنین لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لە قەزای رانیە.