چه‌مچه‌ماڵ له‌جه‌ژندا بێ نه‌خۆش و رووداوى هاتوچۆ نه‌بوو

964+

هۆگر عەدنان – چه‌مچه‌ماڵ

به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كان، لە ماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا، هه‌زارو 815 نەخۆشی جۆراو جۆر بۆ وەرگرتنی چاره‌سه‌ر سەردانی نەخۆشخانەکانی چەمچەماڵیان کردوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ئه‌و ئاماره‌ فه‌رمیانه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه‌، ئه‌وه‌ ده‌خەنەڕوو كه‌ له سێ رۆژەی جەژندا، 29 کەس بە رووداوی هاتوچۆ برینداربون و ژنێکی تەمەن 30 ساڵی خێزاندار گیانی لەدەستداوه‌.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوه‌بەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بۆ 964 باسی لە رووداو و ئامارەکانی رۆژانى جەژنی رەمەزان کرد و وتی ” تەنها لە سێ رۆژەی جەژندا هه‌زارو 815 كەس سەردانی نەخۆشخانەکانی شەهید پێشڕەو و باسەرەیان کردوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر”.

باسی لەوەشکرد “جگە لەو روداوانە حه‌وت حاڵەتی سوتاوی و سێ حاڵه‌تى گەستنی سەگیش هەوبوە، لەگەڵ دوو حاڵەتی پێوەدانی دووپشک”.

عومەر عەلی بەڕێوه‌بەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964ـى راگەیاند “ئەو روداوانەی لە سنوری چەمچەماڵ رویانداوه‌، بریتی بوونە لە یەک رووداوی پێکدادان لەیەکەم رۆژی جەژن و روداوێکی هاتوچۆی دیکە لە سنوری نێوان چەمچەماڵ و ناحیەی قەرەهەنجیر، کە ژنێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون”.

به‌قسه‌ى ناوبراو، لە دووەم رۆژی جەژنیشدا، یەک رووداوی هاتوچۆ لە جۆری وەڕگەڕان هه‌بووە لە ناوچەی ئاوە تەقیوەکە لە چەمچەماڵ و چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە برینداربونه‌.

عومەر عەلی بەڕێوه‌بەری هاتوچۆی چەمچەماڵ باسی لەوەشکرد، سێیەم رۆژی جەژن هیچ رووداوێکی هاتوچۆ رووینەداوە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن