ڤیدیۆ: پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڵێنی چی به‌ یانه‌ی هه‌ولێر داوه‌؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دوای بردنه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یانه‌ی دهۆك له‌ كلاسیكۆی خولی عێراق، ئومێد خۆشناو له‌ ڤیدیۆیه‌كدا، كه‌ تۆڕی 964 ده‌ستیكه‌وتووه‌، پیرۆزبایی له‌ یاریزانانی یانه‌كه‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان پێده‌دات پاداشتیان بكات.

ئومێد خۆشناو چووه‌ته‌ ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر له‌ یاریی داهاتووشدا بیبه‌نه‌وه‌، دوو هێنده‌ی پاداشتی ئه‌مجاره‌ پاداشتیان ده‌كات.