خانەی بەساڵاچوانی هەولێر لە یەکەم رۆژی جەژندا

964+
شۆڕش هەركی

لە هەولێر بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە نیوەڕۆخوانێك بۆ خانەی بەساڵاچوان ئامادەكرا.

فەلاح سوار جرجیس سەرپەرشتیاری خانەكە قسە بۆ پەیامنێری 964 دەكات و دەڵێت، ساڵانە لە جەژن و بۆنەكاندا جلی نوێیان بۆ دابین دەكەن و خواردنیان بۆ ئامادە دەكەن و شوێنێكیش دابیندەكەین بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ كەسوكارەكانیان كۆببنەوە.

لە كامێراكانەوە دەردەكەوێت مێزی خواردن رازێنراوەتەوە و سەمون و نان و گۆشت و برنج و قەیسی و چەند خواردنێكی دیكە مێزەكەی رازاندووەتەوە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد