گوندی گرگەجوو داوای قیر دەكەن

+964
زەید كۆچەر

گوندی گرگەجوو دەكەوێتە نزیك  ناحیەی رۆڤیا، كێشەی جادەیان هەیە و داوای قیردەكەن.

گوندەكە دەكەوێتە سەر رێگای  بەردەڕەش، رێگاكەیان ناخۆشە، پڕە لە تاسە و چاڵ، هاوڵاتیان گوندەكە چۆڵدەكەن لەبەر ئەوەی رێگاكەیان خراپە.

مەحمود شوكری موختاری گوندەکە، قسەی بۆ پەیامنێری 964 کرد و وتی، داوایان لە شارەوانی رۆڤیا كردووە رێگاكەیان بۆچاك بكەن، بەڵام پێیان وتراوە بودجە نییە.

رێگاكە دوو كیلۆمەتر و نیوە، لە گوندەكە نزیکەی 100 ئۆتۆمبێلی لێیە.

موحسین ئەحمەد، بەڕێوەبەری رێگاوبانی ئاكرێ لەبارەی رێگای ئەو گوندەوە بە 964ی وت، لە ماستەرپلاندایە هەموو كێشەكان چارەسەر بكرێن و رێگاكەش قیربكرێت.

قەزای بەردەڕەش 106 گوندی لەسەرە، ژمارەیەکی زۆر لەم گوندانە رێگایان بۆ براوە و بەشێکیان ماوەتەوە قیرتاو بکرێن.

گوندی گرگەجوو نزیکەی 100 ماڵە، زیاتر لە 500 کەس تێیدا دەژین.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد