دیمەنێک لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
170 ژینگەپارێز سەبەتەی خۆراک و پارەیان پێشکەش کرا
+964
سەعید محەمەد – خەبات
رێکخراوێکی خێرخوازی هاوکاری به‌سه‌ر سەرجەم ژینگەپارێزانی سنووری قەزای خەبات دابه‌ش كرد، كه پێكهاتبوو له بڕی 50 دۆلار و سەبەتەیهكی خۆراک.
ژینگەپارێزانی سەنتەری قەزای خەبات و ناحییەکان هاوکارییهكهیان به‌ركه‌وت، كه ژمارەیان 170 کەس بوو.
کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات بە تۆڕی 964ی راگەیاند: “لە مانگی رەمەزانی ئەم ساڵدا حه‌وت رێکخراو هاوکارییان بەسەر کەمدەرامەت و ژینگەپارێزان دابه‌ش کردووە، بەڵام تەنیا یەک رێکخراو پارە و سه‌به‌ته‌ی خۆراکی پێکەوە دابەش کردووه، ئەوانی دیكه تەنیا سه‌به‌ته‌ی خۆراک بوون”.
وتیشی: “پارێزگاری هەولێر هاوکاری بەسەر ئەو ماڵانە دابەش کرد، کە بە هۆی لافاوەکەی خەباته‌وه زیانیان بەرکەوتبوو.”
باسی لەوەش کرد، هەموو هەوڵێکیان داوە لە رێگەی رێکخراوەکانه‌وه هاوکاریی کەمدەرامەتان بکەن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا