بۆ جەژنە
پۆلیسی راپەڕین داوایەك لە هاوڵاتیان دەكات
+964
مەجید بیتوێنی – رانیە
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دووەم و سێیەم رۆژی جەژن دەتوانن سەردانی گیراوەكانیان بكەن.
كەمێك پێش ئێستا پۆلیسی راپەڕین ئاگاداریەكی بڵاوكردوەتەوە داوا لە هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی راپەڕین دەكات تەنیا لە رۆژی دووەم و سێیەمی جەژن دەتوانن سەردانی زیندانیەكانیان بكەن.
ئەمە دەقی راگەیەنراوەكەی پۆیسی راپەرینە
ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاگاداری دانیشتوانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەینەوە کە تەنها لە رۆژانی دووەم و سێیەمی پشوی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە بەشی گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕین لە کاتژمێر ٩ی بەیانی بۆ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ سەردانی کردنی هاوڵاتیان لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بۆ ڕاگیراوان ئاسایی دەبێت. ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینگرتن و گواستنەوەی راپەڕین ساڵی 2019 دروستكراوە و زیاتر لە هەزار , 200 زیندانی تێیدا جێی دەبێتەوە، سەرجەم گرتوەكانی ئەم زیندانە لەقۆناغی تۆمەتباریدان و دۆسیەكانیان لە دادگا یەكلای نەبوەتەوە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد