65%ـى خه‌ڵكی رانیه چاوه‌ڕێی روونبوونه‌وه‌ى ئاوى قوله‌ن
964+
مەجید بیتوێنی- راپەڕین
بارانەکەی ئەم دواییە بە جۆرێک سەرچاوەکانی ئاوی قولەی تەقاندووە، کە بڕێکی زۆری ئاو رژاوەتە ناو پرۆژەکە، بە هۆیەوە ئاوەکە لێڵ و قوڕاوی بووە.
ئاسۆ ئیبراهیم سه‌رپه‌رشتیاری سه‌رچاوه‌ى ئاوى قوله به 964ـى راگه‌یاند، ئێستا ئه‌و پڕۆژه‌یه به هۆى لێڵبوونه‌وه‌ى وه‌ستاوه، ده‌شڵێت “تا روون نه‌بێته‌وه ناتوانین ئاوى بده‌ینه هاوبه‌شه‌كانمان”.
به پێی زانیارییه‌كانى 964، ته‌مه‌نى پڕۆژه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئاوى قوله 68 ساڵه، له ساڵى 1983 وه‌ك پڕۆژه كاری پێكراوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، 65%ـى خه‌ڵكی رانیه سوود له‌و سه‌رچاوه‌یه وه‌رده‌گرن.