شارەوانی هەڵەبجە
پارچە زەویەک دەفرۆشن بۆ قیڕتاوکردنی شەقامەکانی ناو بازاڕ
964+
محەمەد عومەر -هەڵەبجە
شارەوانی هەڵەبجە پارچە زەویەکی فرۆشتووە بۆ ئەوەی شەقامێکی ناو بازاڕی هەڵەبجەی پێ قیڕتاو بکات.
قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی ناو بازاڕی شاری هەڵەبجە تەواو بووە، چەند رۆژێکە شارەوانی هەڵەبجە، قۆناغی دووەمی دەستپێکردووە.
حەکیم سەید نەجم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964 وت “پارچەیەک زەوی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی هەڵەبجەمان فرۆشت بەهاکەی 62 ملیۆن دینار بوو، تێکڕایی داهاتەکەی گەڕێنرایەوە شارەوانی و بڕیارماندا شەقامی ناو بازاڕی هەڵەبجەی پێ نۆژنبکەینەوە”.
قتڕتاوکردنە لە چوارڕیانی ناو بازاڕەوە تا فولکەی مامۆستایانی نەناسراو دەبێت.
نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی هەڵەبجە، نزیکەی مانگێکە دەستپێکردوە و بڕیارە بە سێ قۆناغ تەواو بکرێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی