ئەمڕۆ جەژنەكەیە
جەژنی چوارشەممە سورەی ئێزیدییەکان
964+
کاوە عومەر- شێخان
ئەم جەژنە دەبیتە سەرساڵی ئێزدییەکان و گەورەترین جەژنە، لە ئاینی ئێزدیەکاندا، ئەوان دەلێن سەرەتای دامەزراندنی دونیا لەم رۆژەدابوو .
رۆژی سێشەممە مەراسیمی ئاینی لە پەرستگەی لالش دەستپێدەکەن و زیاتر لە 360 (خەتیر) یا چرا هەڵدەکەن مەبەست لێی ژمارەی رۆژەکانی ساڵە، ئێزدییەکان لە هەموو جیهان لەم رۆژەدا لە لالش ئامادەدەبن و بەشداری ئەم مەراسیمانە دەکەن و دوعا بۆ یەزدان دەکەن .
روژی چوارشەممە جەژن دەسپێدەکات و هێلکەکان رەنگاو رەنگ دەکەن و لەگەل شیرینی پێشکەشی میوانەکان دەکەن و هەر کەسێک جەژنی خزم و کەسوکاری خۆی پیرۆز دەکات .
پێداچوونەوە: توانا نەقی