300 خێزانى هه‌ژارى به نانى تیری دڵخۆشكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خاوه‌ن نانه‌واخانه‌یه‌كی تیری له رانیه، به‌بۆنه‌ى مانگی ره‌مه‌زانه‌وه هاوكاری 300 خێزانى هه‌ژارى كرد و نانى تیری پێدان، خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌ڵێت، جگه له‌و مانگه به‌رده‌وام مانگانه نانى تیری ده‌به‌خشنه 60 خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت.
وشیار ئیبراھیم، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەرەکەت، كه كاریان دروستكردنى نانى تیریه له رانیه و ده‌وربه‌رى، به 964ـى وت “300 جێ نانى تیریمان به‌خشیه خێزانه هه‌ژاره‌كان وه‌ك هاوكارییه‌ك و دهستبارییهك بۆیان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ى پێمان به‌خشیون دانیشتووى ناو رانیه و حاجیاوا و چوارقوڕنه و شكارته و سه‌نگه‌رن، وتیشى “ئه‌و خێزانانه له هه‌ژاره و كهمدهرامهتهكانن”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، ئه‌وان جگه له مانگى ره‌مه‌زان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش هاوكاری و یارمه‌تى خێزانه هه‌ژاره‌كان ده‌ده‌ن، ده‌ڵێت “نزیكه‌ى 60 خێزانى كه‌مده‌رات وه‌ك لیستێكی به‌رده‌وام ناویان لاى ئێمه تۆمار كراوه و مانگانه نانى تیریان پێده‌به‌خشین”.