گردبوونه‌وه‌ی سێیه‌می باله‌ی عێراق له‌ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی گردبوونه‌وه‌ی سێیه‌م له‌ قۆناغی كۆتایی خولی باله‌ی عێراق له‌ هه‌ولێر ده‌ستپێبكات.

قۆناغی كۆتایی “چوارگۆشه‌ی زێڕین”ـی خولی باله‌ی نایابی عێراق به‌ به‌شداریی هه‌ر چوار یانه‌ی “هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، شوڕته‌ و غازی جنووب” به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ گردبوونه‌وه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌ به‌سڕه‌ و سلێمانی به‌ڕێوه‌چوون، ئه‌مشه‌ویش گردبوونه‌وه‌ی سێیه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات، هه‌روه‌ها گردبوونه‌وه‌ی چواره‌م و كۆتایی له‌ به‌غدا ده‌كرێت.

له‌ ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌ودا، كه‌ له‌ هۆڵی ئه‌كاد ده‌كرێت، هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتژمێر 09:00، دواتر له‌ كاتژمێر 11:00 هه‌ردوو یانه‌ی شوڕته‌ و غازی جنووب به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌، غازی جنووب دووه‌مه‌ و شوڕته‌ له‌ سێیه‌مه‌، هه‌روه‌ها یانه‌ی هه‌ولێر له‌ پله‌ی چواره‌مه‌.